کاتارا، قەتەر.. ڕووگە گەشتیاری و کلتوورییەکەی کەنداو



ئێرە ناوەندێکی ڕۆشنبیری و کلتوورییە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، کە بە “کاتارا” ناسراوە، بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کلتوور و رۆشنبیری دەیانەوێت بیکەنە رووگەیەکی تایبەت کە لە جیهاندا دەنگ بداتەوە.

 

سەردانیکەران کاتێک دێنە ئێرە دەوڵەمەندی کلتوور و ڕۆشنبیری وڵاتی کەنداو بەدیدەکەن.

 

ئەم جێگەیە، شوێنێکی گونجاوە بۆ ئاشنابوون بە کلتوورە جیاوازەکانی جیهان لە ڕێگەی پێشانگە و فێستیڤاڵ و ئاهەنگەکانەوە کە بە درێژایی ساڵ چەندین چالاکیی ڕۆشنبیری و بۆنە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆییەکان لە خۆدەگرێت.

 

ئیلهامی ناوی ئەم جێگە کلتووری و ڕۆشنبیرییەی وڵاتی قەتەر، “کاتارا” لە ناوی کۆنی نیمچە دوورگەی قەتەر لە نەخشە جوگرافییە کۆنەکاندا وەرگیراوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مێژوونووسی یۆنانی کلۆدیۆس بەتلیمۆس لە ساڵی ١٥٠.

دیدگای کاتارا بەدەستهێنانی سەرکردایەتی جیهانییە لە چالاکییە فرە کلتووریەکاندا، لەڕێی پەرەپێدانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و هونەر و ئاڵوگۆڕی کلتوورییەوە، ئەمە جگە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی داهێنەر و ئاگادار لە کلتوورە جیهانییەکان.

 

کە چوویت بۆ قەتەر سەردانی ئەم جێگەیەت بیر نەچێت

کورد لەنێو بەرداشەکانی تورکیادا!
پێشت کورد لەنێو بەرداشەکانی تورکیادا!
هەواڵێک بۆ خاوەن پڕۆژەکان
دواتر هەواڵێک بۆ خاوەن پڕۆژەکان
ەیوەندیدار