هەواڵێک بۆ خاوەن پڕۆژەکان



ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوونی سزای دواکەوتنی نەدانی بەشداری کرێکاران لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ خاوەن پڕۆژەکان ڕاگەیاند.

لە نوسراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبوون بۆ سزاکانی دواکەوتنی نەدانی بەشداری کرێکاران لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەلایەن خاوەن پڕۆژەکان.

ئەم لێخۆشبوونە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت لە ١ی حوزەیران بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی یاسا دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لە کاتی بەشداریکردنی کرێکارێک لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبێت ٪٥ دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە مووچەی کرێکارەکە ببڕدرێت، خاوەنکارەکانیش ٪١٢ لێوەردەگیرێت.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٢٠ هەزار کرێکار دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەیە.

کاتارا، قەتەر.. ڕووگە گەشتیاری و کلتوورییەکەی کەنداو
پێشت کاتارا، قەتەر.. ڕووگە گەشتیاری و کلتوورییەکەی کەنداو
کاتی پەسەنکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دیاریکرا
دواتر کاتی پەسەنکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دیاریکرا
ەیوەندیدار