شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌



شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سەپۆلێکی باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی چڕبونه‌وه‌ی هه‌ور له‌سه‌ر ئاسمانی كوردستان ئه‌گه‌ری باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ی ناوبه‌ناوی چالاك هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی ( سلێمانی و راپه‌رین و سۆران و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك و به‌شێكی سه‌نته‌ری هه‌ولێر و باكوری خۆرهه‌لاتی گه‌رمیان) له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی دیارینه‌كراو ئه‌گه‌ری تاوه‌بارانی به‌خوڕ هه‌یه‌.

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:”خێرای با چالاكه‌ به‌ڕێژه‌ی ١٧ بۆ ٢٦ كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدو و پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی ٤ پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌”.

ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ ڕۆژی هه‌ینیش ئه‌گه‌ری دروستبونه‌وه‌ی هه‌مان حاڵه‌ت هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی چالاك و فراوانتر دروست ده‌بێته‌وه‌ و ڕاپۆرتی تایبه‌تم له‌و باره‌شه‌وه‌ ده‌بێت.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە دڵنیایی دەدات
پێت قوباد تاڵەبانی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە دڵنیایی دەدات
گروپی گورگەکان دەستگیرکران
دوات گروپی گورگەکان دەستگیرکران
پەیوەنیدر