گروپی گورگەکان دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێک بەناوی (گورگەکان) ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکی تێکدەر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی ( ٥ ) کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی گورگەکان ) کە سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان کێشراوە، تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری ناحیەی شۆرشی قەزای چەمچەماڵ.

ئاسایش دەڵێت، ئەندامانی گروپەکە پێکهاتبوون لە:( م ، ک ، م ) و ( ک ، ن ، ش ) و ( ت ، ح ، ش ) و ( ک ، ج ، م ) و ( م ، خ ، ع )، تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( ٤٠٥ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
پێشت شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی
دواتر نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی
ەیوەندیدار