ئالان حەمەسەعید سیستمی ئەلیكترۆنی لە كەرتی پەروەردە ڕاگەیاند



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە نووسراوەكانی وەزارەتمان كردۆتە ئەلیكترۆنی و دەشڵێت: “تا ساڵ و نیوێكی دیكە سیستمی واژۆی ئەلیكترۆنی تا ئاستی باخچە و خوێندنگەكانیش جێبەجێ‌ دەكرێت”.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەفتەیەکە واژۆی نووسراوەکان و پەراوێزەکانمان کردۆتە سیستمی ئەلیکترۆنی. بە واژۆی ئەلیکترۆنی بۆ نووسراوەکانی ناو خودی وەزارەت هەم واژۆی کۆتایی نووسراوی گشتاندن و فەرمان وەزارییەکان دەکەین هەم پەراوێزەکانیش لەبەرپرسی هۆبە تا دەگاتە وەزیر هەمووی بەسیستمی ئەلیکترۆنییە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە سێ ساڵ و نیوە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ناردنی نووسراوەکانمان لە وەزارەتەوە بۆ پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزا و خوێندنگەكانیش بە ئەلیکترۆنی کراون، بەڵام ئەزموونی چەند ڕۆژی ڕابردومان لە واژۆی ئەلیکترۆنی نوێیە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە کەمتر لە ساڵ و نیوێکی دیکە تا ئاستی باخچە و خوێندنگەكان هەموو واژۆ و پەراوێزەکان دەکەینە ئەلیکترۆنی.

ئەو كەسەی هەڕەشەوی بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاوی لە ژنێك كردبوو دەستگیركرا
پێت ئەو كەسەی هەڕەشەوی بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاوی لە ژنێك كردبوو دەستگیركرا
تەقە لە سەرۆكی شارەوانی كرا
دوات تەقە لە سەرۆكی شارەوانی كرا
پەیوەنیدر