ناتۆ: سوپای عێراق یەكێكە لە سوپا بەهێزەكانی ناوچەكە


ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دووپاتی کردەوە، کە سوپای عێراق لە هاوپەیمانی ناتۆ کۆنترە، هەروەها یەکێکە لە سوپای بەهێزی ناوچەکە و دەشڵێت: “بوونمان لە عێراق بۆ مەبەستی ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنانە”.

لیوا خۆسێ ئەنتۆنیۆ، فەرماندەی نوێی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق، لە وتارێکدا لە میانی مەراسیمی گۆڕینی سەرکردایەتی ناتۆ لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فەرماندەیەکی ئیسپانیی سەرکردایەتی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ و هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئەرکەکانیدا ناكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتۆ بۆیە لەدایک بووە، چونکە هیچ وڵاتێک نەیتوانیوە بە تەنیا ڕووبەڕووی ئەو مەترسیانە ببێتەوە، کە نەیارانی دەرەکی دروستیان کردووە.

ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە 31 وڵات پێکهاتووە، لەگەڵ زیادبوونی 10 وڵات، کە لە ساڵی 1949 ڕێكخراوەكەیان پێكهێناوە.

لای خۆشیەوە، لیوا ناپۆلی، ستوارت مونچ، فەرماندەی فەرماندەیی هاوبەشی هاوپەیمانان لە میانی مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند، “نێردەی ناتۆ لە عێراق ئەرکێکی ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنانە، کە لەسەر داوای حکومەت کاردەکات و پاڵپشتی هێزە عێراقییەکان و ڕاهێنان بە نەوەی داهاتوو دەکات”.

هاوكات، لیوا جیۆڤانی ماریا ئینۆجی، فەرماندەی پێشووی نوێنەرایەتی ناتۆ لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئێمە لێرەنین بۆ شەڕ، چونکە سوپای عێراق لە ساڵی 1921 دامەزرا، هەروەها لە ناتۆ کۆنترە و یەکێکە لە سوپا بەهێزەکانی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم وڵاتە و گەلەکەی ئاوەدان و سەقامگیرن و سوپای عێراق خاوەنی کولتوور و نەریتییە”.

بودجەی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تەرخان دەکرێت
پێشت بودجەی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تەرخان دەکرێت
دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاردانی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخست
دواتر دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاردانی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخست
پەیوەندیدار