وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ باجێکی نوێ لەسەر سووتەمەنی ئۆتۆمبێل “بەنزین” لە بودجەدا نییە و نرخەکەی گران ناکرێت وەک خۆی دەمێنێتەوە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەی ساڵی 2023دا هیچ جۆرە باجێك ناخرێتە سەر سووتەمەنی (بەنزین) و ئەوەی لەوبارەیەوە وتراوە ڕاست نییە.
ڕاشیگەیاندووە، نرخی بەنزین وەك خۆی دەمێنێتەوە بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكومەت.
باسم عەوادی وتیشی، “ئەو سووتەمەنیەی بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت، بە پاڵپشتیی حکومەت و وەزارەتی نەوتە و بە هەمان نرخی پێشوووی دەدرێتە شۆفێران”.
حكومەتی عێراق بۆ پاڵپشتی دۆخی هاووڵاتیان، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 450 دینار و موحەسەن بە 750 دینار دەداتە شۆفێران و هاوكات یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دینار دەداتە هاووڵاتیان.