کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە نەرویج



کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی (USS Gerald Ford) گەیشتە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کە وڵاتێکی ئەندامە لە ناتۆ.

سوپای نەرویج لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری (USS Gerald Ford) کە سەربە هێزە دەریایییەکانی ئەمریکایە لە گەرووی ئۆسلۆ لەنگەری گرتووە.

لەبارەی گەیشتنی فڕۆکەهەڵگرەکەوە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەمە دەرفەتێکی بێوێنەیە بەمەبەستی لە نزیکترەوە کارکردن و پێشخستنی هەماهەنگییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە گرنگترین هاوپەیمانمانە”.

سوپای نەرویج هۆشداری داوە بەتەواوی کەشتییەکانی ناوچەکە کە ٥٠٠ مەتر لە فڕۆکەهەڵگرەکە دوور بن و ئەو ناوچەیەی فڕۆکەهەڵگرەکەی لێیە -کە بە کاردانەوەی ئەتۆمی کار دەکات- وەک “ناوچەی دژەفڕین” راگەیاند.

کەشتی فڕۆکەهەڵگری (USS Gerald Ford) کە گەورەترین فڕۆکەهەڵگرە لە جیهان ماوەی یەک هەفتە لە ئۆسلۆ دەمێنێتەوە و دواتر بەشداری لە مانۆڕی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و نەرویجدا دەکات.

لای خۆیەوە باڵیۆزخانەی rووسیا لە ئۆسلۆ ئاماژەی بەوە دا کە ئەم جۆرە نمایشە “نالۆجیکی و زیانبەخشە”.

ئەمریکا؛ پێدانی F-16، ئامادەکاریی نییە بۆ جەنگ
پێشت ئەمریکا؛ پێدانی F-16، ئامادەکاریی نییە بۆ جەنگ
فەڕەنسا بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ  کەسانی خوار ١٥ ساڵ سنووردار دەکات
دواتر فەڕەنسا بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ  کەسانی خوار ١٥ ساڵ سنووردار دەکات
ەیوەندیدار