ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا، رەشنووسی پرۆژە یاسایەکی پەسەند کرد، کە تۆمارکردنی کەسانی خوار تەمەن ١٥ ساڵان لە پلاتفۆڕمەکانی تۆری کۆمەڵایەتیی و بەکارهێنانیان دەبەستێتەوە بە مۆڵەتی دایک و باوکەوە.
لە ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسادا، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە رەشنووسی ئەو پرۆژە یاسایەی ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی رق و کینەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا.
لەو رەشنووسی پرۆژە یاسایەدا کە لە دانیشتنەکەدا پەسەند کرا، منداڵانی خوار تەمەن ١٥ ساڵ ناچار دەکرێن، مۆڵەت لە دایک و باوکیان وەرگرن تا لە پلاتفۆڕمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتییدا ناویان تۆمار بکرێت.
پێویستە پلاتفۆڕمەکان سیستمێک بەکاربهێنن بۆ دڵنیابوونەوە لە تەمەنی بەکارهێنەران و پشتڕاستکردنەوەی وەرگرتن یان وەرنەگرتنی مۆڵەتی کەسانی بچووک لە دایک و باوکیان.
ئەو پلاتفۆڕمانەی پابەندی یاساکان نابن، بەسەدا یەکی داهاتیان لەسەرانسەری جیهاندا سزای داراییان بەسەردا دەسەپێندرێت.
هاوکات لەگەڵ پڕۆژە یاساکەدا، پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی، پەیامی خۆپاراستن بەرامبەر قسەی ناشرین و ستەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاودەکەنەوە.
هەروەها دایکان و باوکان دەتوانن داوا لە پلاتفۆڕمەکان بکەن بۆ هەڵپەساردنی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی منداڵەکانیان کە لە خوار تەمەنی ١٥ ساڵەوەن.