ئێران: ئەم وڵاتە چەكی كیمیایی دابووە سەدام حسێن



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەخنە لە لێدوانەكانی ئەڵمانیا دەگرێت سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ و دەڵێت، ڕۆڵی هەبووە لە پێدانی چەكی كیمیایی بە ڕژێمەكەی سەدام حسێن لە كاتی جەنگی لەگەڵ ئێران.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە یادی ساڵانەی قوربانیانی جەنگی كیمیایی ڕایگەیاند:”چۆن دەكرێت ئەڵمانیا مافی ئەوە بداتە خۆی داوای پاراستنی مافی مرۆڤ بكات و خۆی وەك بەرگریكار بخاتەڕوو، لەكاتێكدا ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە پێدانی چەكی كیمیایی بە ڕژێمەكەی سەدام لەكاتی جەنگی عیراق- ئێران”.

كەنعانی دەڵێت:”ئەو چەكە كیمیاییەی ئەڵمانیا دابووی بە سەدام، شاری سەردەشت و ناوچەكانی ترى پێ بۆردومان كرا كە مەدەنییەكان و ژنان و مناڵان و پیاوانی كوردیان تێدا نیشتەجێ‌ بوو، لەئێستاشدا خۆی وەك بەرگریكار لە مافی ژنانی كورد دەخاتەڕوو”.

 

ئێرانییەکان، بۆ شکستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئاهەنگیان گێڕا
پێت ئێرانییەکان، بۆ شکستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئاهەنگیان گێڕا
پێدانی مۆڵەت بۆ دانانی غازی (LPG) دەستپێدەكاتەوە
دوات پێدانی مۆڵەت بۆ دانانی غازی (LPG) دەستپێدەكاتەوە
پەیوەنیدر