دووەم ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتی وەربهێنەرانیش ڕایگەیاند، پێشانگای ئەمساڵ جیاوازترە.
پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بە بەشداری ٢١٤ کۆمپانیا لە ١٥ وڵاتی جیهانەوە لە هەولێر بۆ دووەم ڕۆژ بەردەوامە، زیاتر لە ٤٠٠ براندی جیهانی لە پێشانگاکەدا خراونەتەڕوو.
بەشێکی پێشانگاکە کۆمپانیا ناوخۆییەکان، کە تایبەتمەندە بە بواری بیناسازی.
یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لەبارەی پێشانگاکەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە پێشانگای ئەمساڵدا جیاوازی گەورە بەدیدەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ٪٨٠ی کۆمپانیا باشەکانی جیهان لە چین، هیندستان، تورکیا و وڵاتانی عەرەبییەوە بەشدارن لە پێشانگاکەدا، ئەمساڵ پێشانگاکە پێشکەوتنی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.