هێڤیدار ئەحمەد؛ دەبێت رێز لە گەورەیی پارتی بگرن



پەڕلەمانتارێکی پارتی دەڵێت؛ پارتی حیزبی بەسەرچاوە و لە سەدا سەدی، داواکانی یەکێتی و هەر سێ حیزبی (کۆمەڵ، یەکگرتوو، گۆڕان)، بە ٨٠٪ داواکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن رازی بووە.

 

هێڤیدار ئەحمەد، پەڕلەمانتاری پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان، لە نوسینێکیدا لە پیگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت؛ پارتی دەڵێت نە یەكێتی و نە پارتی و نە هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بەناوی پێکهاتەکان قسەبکات و بڕیار بدات، تەنیا پێکهاتەکان، مافییان هەیەو هەرچی بڕیارێک بدەن دەبێت رێزی لێ بگیرێت.

 

ئەو پەڕلەمانتارەی پارتی نوسیویەتی؛ دەبێ ئەو حیزبانە رێز لە گەورەی پارتی بگرن کە هەموو داواکاری ئەوانی جێبەجێکردووەو لە هەموو مافێکی خۆی خوش بووە.

 

دەقی نوسینەکە؛

پارتی حیزبی بەسەرچاوە

لە ١٠٠٪ داواکانی یەکێتی +٣ حیزبی دیکە (کۆمەڵ، یەکگرتوو، گۆڕان)

پارتی ٨٠٪ داواکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن رازی بووە.

یەکێتی +٣

داواکانییان:

١- هەڵبژاردن یەک بازنە نەبیت بکرێتە چوار بازنە، پارتی بەسەر چاو

٢- هەڵبژاردن بە بایۆمەتری بەغدا بکرێت، پارتی بەسەر چاو

٣-ئاماری وەزارەتی پلاندانانی بەغدا بکرێتە بنەما بۆ دەنگدەران، پارتی بەسەر چاو

٤- کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بەهەمان هێزی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کارابکرێتەوەو، لەسەرجەمی ٩ ئەندامی کۆمسیاران دەبێ پارتی تەنیا ٢ ئەندامی هەبێت، پارتی بەسەر چاو

٥- دەبێ ٤ کورسی پێکهاتەکان بدرێنە سلێمانی ،

پارتی دەڵێت نە یەكێتی و نە پارتی و نە هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بەناوی پێکهاتەکان قسەبکات و بڕیار بدات، تەنیا پێکهاتەکان، مافییان هەیەو هەرچی بڕیارێک بدەن دەبێت

رێزی لێ بگیرێت.

تەنانەت پارتی داوای لە یەکێتی کردووە، فەرموون یەکێتی و یۆنامی وپپێکهاتەکان بەبێ پارتی کۆببنەوەو هەرچی بڕیارێکتان دا ئێمە پێوە پابەند دەبین.

یەکێتی هەر رازی نەبووە!

ئەوەی مافی پارتی بووە بۆ یەکێتی+ ٣ گوتوویەتی بەسەرچاو.

دەبێ ئەو حیزبانە رێز لە گەورەی پارتی بگرن کە هەموو داواکاری ئەوان جێبەجێیان کردووەو لە هەموو مافی خۆی خوش بووە، هەم بو رازیکردنی حیزبەکانی دیکە و هەمیش بو نەهێشتنی هیچ بیانووەک بو ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.

ئیدی دەبێ هەموو لایەک شاهیدی هاتنە پێشی پارتی بدات کە رێگر نییەو نەبووە.

هیڤیدار ئەحمەد

 

یاسین مەحمود: پێشانگای ئەمساڵ جیاوازی گەورەی تێدا بەدیدەکرێت
پێت یاسین مەحمود: پێشانگای ئەمساڵ جیاوازی گەورەی تێدا بەدیدەکرێت
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
دوات سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پەیوەنیدر