وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات



بەڕێوەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:”رۆژی پێنجشەممە ٢٥ـی ئایاری ٢٠٢٣، سایلۆکان بۆ ڕادەستکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بەڕووی جوتیاراندا دەکرێنەوە.”

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆی پێنجشەممە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپیدەکات و بۆ هەر تۆنێک گەنم بڕی ٨٥٠ هەزار دینار بە جوتیاران دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی گەنمەکە نموونەی لێ وەرگیرا و لە پشکنینەکان دەرچوو.

دەشڵێت:”بۆ ئەمساڵ، ٣٧٥ هەزار تۆن گەنم لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن”.

بەڕێوەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راشیگەیاند کە ٤٠ ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەمساڵ چەند ڕۆژێک دوای وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران، چەکی پارەیان پێدەدرێت.

وەزیری دارایی: کەرتی بانکی گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت
پێشت وەزیری دارایی: کەرتی بانکی گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە
دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار