ئەفسەرێكی هاتووچۆ: غەرامەی كامێراكانی چاودێری خێرایی ئێجگار زۆرە



ئەفسەرێكی هاتووچۆی سلێمانی پێی وایە ئەو غەرامەیەی بۆ كامێری چاودێری خێرایی دانراوە زۆرە و دەبێت لەگەڵ داهاتی خەڵك بگوونجێنرێت و دەشڵێت: “با سزایی خێرایی لێخوڕین تەنها سزایی دارایی نەبێت”.

د. كاروان محەمەد سدیق، وتەبێژی پێشووی هاتووچۆی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك سەبارەت بە خستنەكاری كامێراكانی چاودێری خێرایی (پۆینت تو پۆینت) ئاماژەی بەوەكردووە، دەتوانین بڵێین بەشێكی زۆری هۆكاری ڕووداوەكان دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی لە ڕادەبەدەر و هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكان و كۆنترۆڵكردنی ئەو شۆفێرانەی، كە بەخێرایی زیاد لەخێرایی ڕێگەپێدراو شۆفێری دەكەن دانانی كامێراكانی چاودێری خێراییه،‌ تاوەكو ئێرە هیچ كێشە و گرفتیان نیە، بەڵام ئەوەی كە جێگای هەڵوێستە لەسەركردن‌ تیڕامانە لەهەریمی كوردستان بڕی سزای دارایی كامێراكانی چاودێری خێرایی ئێجگار زۆرە، كە لە (70) هەزار دینار دەستپێدەكات بۆ (250) هەزار دینار واتە تاوەكو خێرایی زیاتر بێت بڕی سزا داراییەكە زیاتر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، دیاریكردنی بڕی ئەو سزایە و ئەو نرخە زۆرانە لەكاتێكدابوو، كە هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی خراپی ئابووریدا بوو، وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی ئەوكات بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیان درابوو ئەو نرخەیان دەستنیشان كرد بۆ سزای خێرایی.

ئاشكراشی كردووە، لەهەموو جیهان لەكاتی دیاریكرنی ڕسومات و غەرامات، دەبێت كارێكی وابكرێت، كە ئەو كارە واتە دیاریكردنی ڕسومات و غەرامات لەگەڵ داهاتی تاك لەكۆمەڵگادا بگونجێت، كە دەتوانین بڵێین لەئێستادا دیاریكردنی ئەو نرخەی ئێستا دەستنیشانكراوە بۆ سزای خێرایی زۆر زۆرە و لەگەڵ داهاتی تاك ناگونجێ.

دەشڵێت: “دەبێت لەئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان ‌و پەرلەمانی كوردستان پیاچوونەوەیەك بەبڕی ئەو سزایەدا بكرێت، بۆئەوەی ئەم كارە نەبێتە ئەركێكی قورس لەسەر هاووڵاتیان ‌و شۆفێران”.

ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ پێشنیاری ئەوەشی كردووە، “ئێمە پێشتر چەندینجار ئەو پێشنیارەمان كردوە با سزای خێرایی لێخوڕین تەنها سزایی دارایی نەبێت، بەڵكو ئەو شۆفێرانەی چەند جارێك ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانیان تۆماركرا لەلایەن كامێراكانی چاودێری خێرایی پۆینت بكرێتە مۆڵەتەكانیان و بەچەند پوینتیك بۆ ماوەیەكی دیاریكراو مۆڵەتی شۆفێرییەكەیان لێ بكێشرێتەوە”.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە
پێت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە
هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت چاوەڕێی وەڵامی توركیایە
دوات هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت چاوەڕێی وەڵامی توركیایە
پەیوەنیدر