هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت چاوەڕێی وەڵامی توركیایە



وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم كێشەكانی نێوان نێوان هەرێم و بەغداد بەرەو چارەسەربوونن و تەنیا لایەنی توركیا ماوە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بدات.

كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت لەگەڵ د. تۆركیلد بیوگ نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق كۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە دۆسیەی نەوت و دەستپێكردنەوەی هەناردنەكردنی نەوتی هەرێم كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، كەمال محەمەد ڕایگەیاندووە، سەرجەم كێشەكانی نێوان هەردوو لا بەرەو چارەسەربوونن و تەنیا لایەنی توركیا ماوە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بدات.

دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیرا و لە ئێستاشدا سەرەڕای ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە، بەڵام هێشتا توركیا ڕازی نەبووە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی ناڕازی بوونی بەرامبەر ئەو قەرەبووەی بەسەریدا سەپێنراوە.

ئەفسەرێكی هاتووچۆ: غەرامەی كامێراكانی چاودێری خێرایی ئێجگار زۆرە
پێشت ئەفسەرێكی هاتووچۆ: غەرامەی كامێراكانی چاودێری خێرایی ئێجگار زۆرە
لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل و شۆفێران دەركرا
دواتر لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل و شۆفێران دەركرا
ەیوەندیدار