لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل و شۆفێران دەركرا



له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان و به‌هۆی به‌كرێدانی شه‌قامی به‌رده‌م پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتووچۆی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، شه‌قام و شۆسته‌ی به‌رده‌م پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل موڵكی گشتین و بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل و به‌كرێدان نیه‌، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان و به‌هۆی به‌كرێدانی شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌ن پاركه‌ركانی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت ناوبازاڕ، لیژنه‌كه‌ ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر چه‌ند شوێنێك گرتۆ‌ته‌به‌ر و سزای یاساییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.

وتیشی، “به‌پێی یاسا، شه‌قامه‌كان موڵكی گشتین و به‌كارهێنان بۆ هاووڵاتیانه‌ و هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاریبهێنێت و كرێی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌و شوێنانه‌ له‌ هاووڵاتی وه‌ربگرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ڕەوبه‌ڕوەی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وهش‌كرد، پارككردنی ئوتومبێل له‌شه‌قامه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌تایبه‌تی ناوبازاڕ قه‌ده‌غه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی قه‌ره‌باڵغی و ئاسته‌نگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان، باشتر وایه‌ له‌ناو پاركه‌كانی ئوتومبێل ڕابگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه‌ ڕووبه‌ڕووی سزا و غرامه‌كردن نه‌بنه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند؛ هه‌ر خاوه‌ن گه‌راجێك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان له‌سه‌ر شه‌قام یان شۆسته‌ی نزیك گه‌راجه‌كه‌ی ڕابگرێت و كرێی لێوه‌ربگرێت، شۆفێره‌كه‌ ده‌توانێت سكاڵای له‌سه‌ر بكات و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكاته‌وه‌، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت چاوەڕێی وەڵامی توركیایە
پێت هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت چاوەڕێی وەڵامی توركیایە
لە بەردەڕەش بوو بە شەڕە تەقە
دوات لە بەردەڕەش بوو بە شەڕە تەقە
پەیوەنیدر