وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوە دەدات



لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە هەڵەی تێدایە.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕووکردنەوەیەکی لەبارەی ژمارەی سەرپێچییە تۆمارکراوەکان بە کامێرای پۆینت تو پۆینت لە سلێمانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، ئامارەکان هەڵەن و داتاکان بە هەڵە وەرگیراون “تۆمارکردنی ٣٨٥ هەزار سەرپێچی لە رۆژێکدا لە هاتوچۆی سلێمانی زانیارییەکی هەڵەیە و داتاکە بەهەڵە وەرگیراوە”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کاتێکی دیکەدا زانیاری تەواو لەبارەی ئامار و سەرپێچییەکان بڵاودەکرێتەوە.

 

هاتوچۆی سلێمانی، ئەو ئامارە بۆ ساڵێکە نەک ٢٤ کاتژمێر
پێت هاتوچۆی سلێمانی، ئەو ئامارە بۆ ساڵێکە نەک ٢٤ کاتژمێر
داهاتی کامێرای پۆینت تو پۆینت زەبەلاحە
دوات داهاتی کامێرای پۆینت تو پۆینت زەبەلاحە
پەیوەنیدر