بانكی ناوەندى لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێكی ڕاگەیاند



بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك سەبارەت بە ڕاگرتنی ماستەر كارتی ئەلیكترۆنی دەرنەچووە و جەختیشدەكاتەوە، دەبێت بانكەكان كەرەستەی پارەدانی ئەلیكترۆنی بەكاربهێنن لەپێناو كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی نەختینە.

عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی (العراقیە) ڕاگەیاندووە، “بانكی ناوەندی هیچ بڕیارێكی بۆ ڕاگرتنی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەرنەكردووە، بەڵكوو هانی بەكارهێنانی دەدات لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات”.

ڕاشیگەیاندووە، لەبری ئەوەی هاووڵاتیان پشت بە هەڵگرتنی پارە ببەستن لە دەرەوەی عێراق، دەتوانن كارتەكە بۆ كڕین بەكاربهێنن.

خەڵەف وتیشی، “هەوڵی بەردەوام هەیە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، لە ڕێگەی ڕێوشوێنەكانی سیاسەتی دراوی و جێبەجێكردنی داواكاری بازرگانان بۆ بەدەستهێنانی دراوی بیانی، ئەویش بەپێی چوارچێوەی یاسایی، هەربۆیە بانكی ناوەندی ئامرازی جۆراوجۆر لە سیاسەتی دراو بەكار دەهێنێت، لەوانە دراوی بازاڕی كراوە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری”.

جەختیشی كردۆتەوە، “بانكی ناوەندی ژێرخانی یەكگرتووی هەیە، هەروەها هانی بانكەكان دەدەین بە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو كار بكەن، بەتایبەتی كەرەستەی پارەدانی ئەلیكترۆنی و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی نەختینە”.

نوێنەری وانەبێژان: پەرلەمانتارەكان ئاوا بەرگریان لە وانەبێژان و گرێبەستەكان و پلەبەرزكردنەوە بكردایە
پێت نوێنەری وانەبێژان: پەرلەمانتارەكان ئاوا بەرگریان لە وانەبێژان و گرێبەستەكان و پلەبەرزكردنەوە بكردایە
كۆمسیۆنی هەڵبژارنەكانی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی هەرێم وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دەداتەوە
دوات كۆمسیۆنی هەڵبژارنەكانی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی هەرێم وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دەداتەوە
پەیوەنیدر