حكومەتی هەرێم لێخۆشبوون بۆ پارەیەكی هاووڵاتیان دەردەكات



لەسەر ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی پارەی بەشدارییەكان بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ دەردەكات و دەشڵێت: “لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە”.

بەپێی فەرمانێكی وزاری، كە واژۆی كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەەتی لەسەرە، ئاماژه‌ به‌ نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/ سه‌رۆكایه‌تی دیوان به‌ ژماره‌ 5877 له‌ ٢٠٢٣/٥/١٦ دراوە بۆ لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی پارەی بەشدارییەكان.

وەك لە فەرمانە وزارییەكەدا هاتووە، “بڕیارماندا بە: تایبه‌ت به‌ لێخۆشبوون له‌ سزای دواكه‌وتنی پاره‌ی به‌شداریه‌كان به‌ رێژه‌ی (100%)، ڕه‌زامه‌ندی هه‌یه‌ به‌ لێخۆشبوون ته‌نها بۆ ماوه‌ی (30) ڕۆژ له‌ ماوه‌ی هه‌بوونی ده‌وامی فه‌رمی، كه‌ له‌رێكه‌وتی (1/6/2023) ده‌ست پێده‌كات”.

كۆمسیۆنی هەڵبژارنەكانی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی هەرێم وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دەداتەوە
پێشت كۆمسیۆنی هەڵبژارنەكانی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی هەرێم وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دەداتەوە
پەروەردە بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگەكان چەند ڕێنماییەكی دەركرد
دواتر پەروەردە بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگەكان چەند ڕێنماییەكی دەركرد
پەیوەندیدار