چین، ئەو ئەژدیهایەی جیهان لووش دەدات



گەشەسەندنی ئابوری چین هەمووانی تۆقاندووە، ساڵانێکە قەبارەی گەورەی ئابووری چین وایکردووە ببێتە هێزێکی سەروو دارایی، چۆن؟ لێرەدا چەند لایەنێکی ئەم بەهێزییەوە دەخەینەڕوو:

 

چین، لە پلەی دووەمی جیهاندایە لە دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆی بەرهەمهێنانی نزیکەی ٨.٨ تریلیۆن دۆلارە.

 

لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا وەک خێراترین گەشەکردووی ئابووری پۆلێنکراوە و تێکڕای ڕێژەی گەشەی ساڵانەی نزیکەی ١٠% بووە.

 

چین خاوەنی درێژترین و خێراترین هێڵی شەمەندەفەرە لە جیهاندا، کە لە ماوەی هەشت کاتژمێردا دەتوانێت دوو هەزار و ٣٠٠ کم ببڕێت، کە تۆمارێکی سەلامەتی باشیان هەیە و وێستگەکانی دیکەشی بە وڵاتانی ئەوروپاوە بەستراون بەجۆرێک لە پەکینەوە تا مەدرید درێژ بوونەتەوە.

 

کۆمپانیا هەمەچەشنەکان و بانکسازی و پیشەسازی قورس و ئۆتۆمبێل جێگەی خۆیان لە چین گرتووە، بەمەش هۆکارە بۆئەوەی ژمارەی ملیاردێرەکان لە چین بگاتە 596 کەس، بەمەش باڵانسی ئەمریکا تێپەڕاندووە کە پلەی دووەمی هەیە و 537 ملیاردێری هەیە.

 

لە ساڵانی ڕابردوودا چین تەکنیکی بەکارهێنانی گەردیلەکان بۆ پەرەپێدانی جۆرەکان بەکاردەهێنێت، بەجۆرێک هاوسەنگی بەرهەمهێنانی لەم بوارەدا دەبێتە ١٤١ ملیۆن تۆن برنج و بەم ژمارەیەش بە یەکێک لە وڵاتانی هەناردەکاری برنج دادەنرێت.

 

لە ساڵی ٢٠١٠دا بەرهەمی ناوخۆی چین لە پێش ژاپۆن و ئەمریکاوە بووە و بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٥، ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ٨٥٨٧.٨٣ ملیار دۆلار بووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکانی بانکی نێودەوڵەتی ژمارەی دەستی کار لە چین نزیکەی 800 ملیۆن کەسە، بەم شێوەیەش پلەی یەکەمی داگیرکردووە و هیندستانی تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا ڕێژەی بێکاری لە زۆربەی وڵاتان بەرز دەبێتەوە، بەڵام ڕێژەی داهات لە چین بە ڕێژەی 20% زیاد دەکات .

 

ئەژدیها چینیەکە بە یەکەم لاساییکاری کاڵا ئەمریکییەکان دادەنرێت، چونکە 77%ی کاڵا چینییەکان کە دەگەنە ئەمریکا کۆپی وەشانی ئەمریکین، لەسەرووی ئەم بەرهەمانەش جگەرە و ئایفۆن.

 

تا ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی دانیشتوانی چین دەگاتە یەک ملیار و ٤٥٣ ملیۆن کەس، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەو بارەوە ئەنجام دراون، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمی ناوخۆی چین دوای بەرهەمهێنانی ئەمریکا سێ ئەوەندە زیاد دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە کە زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لەچین بە هیچ شێوەیەک بە کێشە نازانرێت، بە پێچەوانەوە هێزێکی گەورەیە بۆ چین.

 

 

كیسەڵیك دۆزرایەوە هێندەی ئۆتۆمبێلێك دەبێت
پێشت كیسەڵیك دۆزرایەوە هێندەی ئۆتۆمبێلێك دەبێت
مەرجی كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ گەشتكردن لابرا
دواتر مەرجی كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ گەشتكردن لابرا
پەیوەندیدار