دوای چوونەوەدرەوەی لە هۆڵی پەڕلەمان و هەڵگرتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ – ٥ – ٢٠٢٣ بۆ کاتێکی دیکە، سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی وت؛ دانیشتنی پەڕلەمان کۆتایی هات، مردوو زیندوو نابێتەوە.
د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند؛ دانیشتنی پەڕلەمانی کوردستان کۆتایی هات ئەمەش وەک ئەوە وایە مردوو زیندوو ببێتەوە، مردووش زیندوو نابێتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەڕلەمان لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وتی: “لەپێناوی پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و کۆدەنگی هێزە سیاسییەکان بڕیارمدا ئەو دەسەڵاتە رەهایەی خۆم بەکاربهێنم کە لە بڕگەی ٣ی مادەەی ١٨ هاتووە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوادەخەم بۆ کاتێکی تر”.
لە وەڵامدا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی: “ئەوە دەمارگیرییە و هەر پەرلەمانتارێک لەگەڵ بەردەوامبوونی کۆبوونەوەیە دەست بەرزکاتەوە”.
جێی باسە ئه‌مرۆ بڕیاربوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه بڕگه‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به كاراركردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام گرژى دروست بوو شه‌رو ئاڵۆزى له‌نێوان په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى و پارتى دروست بوو.
رۆژی یەکشەممە ٢١ – ٥ – ٢٠٢٣ بە واژۆی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان (لە پشکی پارتی) و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (لە پشکی تورکمان) بڕگەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادکرا کە بریتیە لە دەنگدان بە کاراکردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵی ڕۆژژمێری، که ده‌ستپێده‌کات له ڕۆژی ته‌واوبونی ماوه‌ی یه‌که‌می له 23ی 12ی 2019 و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران، بەڵام د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان لە (پشکی یەکێتی) واژۆی لەسەر زیادکردنی ئەو بڕگەیە نەکرد.