سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، دەڵێت؛ وه‌ك نوێنه‌رانی توركمان، هه‌ڵوێستمان جێگیره‌و ده‌بێت خۆمان له‌باره‌ی پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بڕیار بده‌ین و له‌گه‌ڵ پارتیش هاوڕاین.
پاش سەردانی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌عفه‌ر ئیمێنكی بۆ لای حزبه توركمانییه‌كان، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، ناوبراو رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێكهاته‌كان ده‌بێت خۆیان بڕیاربده‌ن.
جه‌عفه‌ر ئیمێنكی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارتی، رایگه‌یاند، كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، پارتی و یه‌كێتی له قۆناغی گرژی ده‌ربازبوونه، گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پڕ له تێگه‌یشتن و ته‌بایی.
ڕاشیگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوو هه‌نگاوی گرنگتر دێنه پێش، کە ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌بێت.
له‌باره‌ی پرسی پێكهاته‌كانه‌وه، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی گوتی: “پرسی پێكهاته‌كان پرسێكی گه‌رمه، له‌مباره‌یه‌وه پارتی هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕی هه‌یه، ده‌بێت ئیستحقاقی توركمانه‌كان و گشت پێكهاته‌كان پارێزراوبن، به‌ڵام چۆنییه‌تی به‌شداری كردنییان له هه‌ڵبژاردن، پرسێكه و هه‌روه‌ك “سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی” جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێكهاته‌كان ده‌بێت خۆیان بڕیاربده‌ن.
لای خۆشییه‌وه محه‌ممه‌د ئێلخانی سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، له رایگه‌یاند، وه‌ك نوێنه‌رانی توركمان، هه‌ڵوێستمان جێگیره، ده‌بێت خۆمان له‌باره‌ی پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بڕیار بده‌ین.
ئێلخانی ئەوەشی وت: سەبارەت بە هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت توركمانه‌كان خۆیان بڕیاربده‌ن و پێویستیشه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت”.
ئیلخانی ئەوەشی وت؛ له‌گه‌ڵ پارتی لەسەر زۆر بابەت هاوڕابووین.