وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئەنتۆنی بلینكن، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پاکێجێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی پێشکەش بە ئۆکراینا ده‌كات.
ئەنتۆنی بلینكن لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی به‌وه‌كردووه، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لە په‌راوێزی لووتكه‌ی G7 لە ژاپۆن کۆبوونەتەوە و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ئەمریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییكردنی ئۆكراینا کە بەرگریی لەخۆی ده‌كات لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا.
بلینكن ئاشكرایكردووه، پاکێجێکی نوێی چەک و کەرەستەی سەربازییان بۆ ئۆکرانیا پەسەند کردووە له‌چوارچێوه‌ی ئەو ده‌سه‌ڵاته‌ی کە لە بایدن وەریگرتووە.
بلینکن دەڵێت؛ ڕووسیا دەتوانێت ئەمڕۆ کۆتایی بە جه‌نگ بهێنێت تا ئه‌و كاته‌شی كۆتایی پێ ده‌هێنێت، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پشتیوانی ئۆکراینا ده‌بن “هه‌رچه‌ند درێژه بكێشێت” تا ئه‌و كاته‌ی کۆتایی دێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه “لە پاکێجی هاوکارییه سه‌ربازییه‌كه‌دا، تەقەمەنی بۆ سیستمی مووشەکیی (HIMARS)، تۆپ، چەکی دژە تانک، ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی چارەسەری پزیشکیی، پیک-ئاپ و ترێله بۆ گواستنەوەی کەرەستەی قورس و پارچه‌ی یه‌ده‌گ بوونیان هه‌یە”.