شاندێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لە سلێمانی بوون



پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سەباح نەسڕەدین هەورامی پێشوازی کرد لە شاندێكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی كە پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، ئەحمەد زویتن؛ بەرپرسی فریاگوزاریی خێرا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لە عێراق، وائیل حەتاحید؛ بەرپرسی لقی سلێمانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە سلێمانی، نەجمەدین حەسەن و چەند بەرپرسێکی تری ڕێکخراوەکە.

سەباح نەسڕەدین هەورامی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ ئامانج لە سەردانەکە، پرسی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكارییە تا لە نزیکەوە ئاگاداربن لە نۆژەنكردنەوەی بەشی سێیەمی نەخۆشخانەکە.

وتیشی: ”سەردانەكەی وەفدی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی بۆ نەخۆشخانەی سووتاوی بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوونە لە قۆناغی سێیەمی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەكە كە لەسەر ئەركی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی جێبەجێ دەكرێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سەباح نەسڕەدین هەورامی وتی: ”نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی سووتاوی كاریگەری ئەرێنی زۆری دەبێت لەسەر ئەنجامەكان، بەهۆی ئەوەی هۆكاری سەرەكیی مردن بەهۆی سووتاوی بەهۆی هەوكردنەوەیە و لە قۆناغی یەكەم و دووەمدا، كاریگەرییەكانی نۆژەكردنەوەكەیان بینیوە كە ژمارەی مردن كەمی كردووە و رێژەی چاكبوونەوە زیادی كردووە”.

بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی زۆر سوپاسی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی كرد كە هەمیشە لەسەر هێڵن و هاوكاری تەواوی پارێزگای سلێمانی بوون.

ئه‌مریكا پاكێجێكی نوێی هاوكاریی سه‌ربازیی رەوانەی ئۆكراینا ده‌كات
پێت ئه‌مریكا پاكێجێكی نوێی هاوكاریی سه‌ربازیی رەوانەی ئۆكراینا ده‌كات
پارتی و گۆڕان: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت
دوات پارتی و گۆڕان: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت
پەیوەنیدر