كچێك لە دەست ئەشكەنجەی براكانی ڕزگار كرا



 

لە شاری سلێمانی، كچێك لە پاش ئەوەی لەلایەن براكانییەوە ئەشكەنجە دراوە و زیندانی كراوە ڕزگار كرا ، كچەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا و براكانیشی دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان بڵاویكردەوە، ڕێكەوتی ٢٩/١١/٢٠٢٢ رۆژی سێشەممە پاش ئەوەی هەواڵدەرێك هەواڵی دا كە كچێك بە ناوی ( ش.م.م ) تەمەن ( ٢٥ ) ساڵ لەژێر ئەشكەنجە دایە و زیندان كراوە لە لایەن براكانیەوە لە ماڵی خۆیان بۆ ئەم مەبەستە دەست بەجێ بە بڕیاری دادوەر تیمەكانمان لە نوسینگەی ڕۆژئاوای بەرێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی مەبەست.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، تیمەكە توانیان كچەكە رزگاربكەن و سكاڵای تۆمار كرد بە بریاری دادوەر براكانی دەستگیركران و كچەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا بە مەبەستی ڕاپۆرتی پزیشكی
لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

ڕۆژئاوای كوردستان چاوەڕوانی ڕۆژێكی یەكلاكەرەوەیە
پێشت ڕۆژئاوای كوردستان چاوەڕوانی ڕۆژێكی یەكلاكەرەوەیە
ئەڵمانیا، خەمی ئەم زستانەی ڕەخساند
دواتر ئەڵمانیا، خەمی ئەم زستانەی ڕەخساند
ەیوەندیدار