بڕیار بۆ ئەو منداڵانەی سواڵ و ئیشیان پێ‌ دەكرێت دەركرا



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بەهیچ هۆتێلێك نادرێت، كە داڵدەی منداڵی ئیشكەر و دەرۆزەكەر و خێزانەكانیان بدات و دەشڵێت: “پسووڵەی ئاگاداركردنەوە بۆ 3 هۆتێل كراوە”.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی چاودێری و پاراستنی ئەو منداڵانەی كار و دەرۆزەیان پێئەكریت و بەكاردەهێنرین لەلایەن خێزانەكانیان شەوی ڕابردوو، لیژنەی چاودێریكردن و پاراستنی منداڵی ئیشكەر و دەرۆزەكە بەهاوكاری لەگەڵ پشكنەری كار لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەردانی 5 هۆتێلیان كرد بەمەبەستی دڵنیابونەوە لەنەبوونی منداڵی ئیشكەر و دەرۆزەكەر لەشوێنەكانیان و هۆشیاركردنەوەی زیاتری خاوەنكارەكان و ئاگاداركردنەوەیان لەبوونی هەر سەرپێچیەك، كە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاساییان بكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “لە ئەنجامی بەدواداچوونەكان 3 هۆتێل پسووڵەی ئاگاداركردنەوەیان بۆ كرا، چونكە ڕێگەیاندابوو خێزانی پەنابەر لە هۆتێل بمێننەوە و مناڵەكانیان بەكاربهێنن بۆ سواڵ و ئیشكردن”.

ئاشكراشی كردووە، “لیژنەی پاراستنی منداڵ، كە سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییە، بەردەوامە لە دەستنیشانكردنی منداڵی ئیشكەر و دەرۆزەكەر و ئاگاداركردنەوە و پێدانی هۆشیاری و رێنمایی بە سەرۆك خێزان و خاوەن كار و هۆتێلەكان سەبارەت بە كاریگەرییە خراپەكانی كارپێكردنی منداڵ”.

بۆری ئاوی دوكان شكا و چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن
پێت بۆری ئاوی دوكان شكا و چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن
دووبارە كێشە كەوتەوە نێوان یەكێتی و پارتی
دوات دووبارە كێشە كەوتەوە نێوان یەكێتی و پارتی
پەیوەنیدر