بایدن و زیلینسکی کۆبوونەوە


 سەرۆکی ئەمریکا لە میانی لووتکەی G7 لە ژاپۆن لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا کۆبووەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی لووتکەی G7 لە ژاپۆن لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆبووەوە.

بایدن لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن و لە میانی لووتکەی G7دا لەگەڵ زێلێنسکی کۆبووەوە و و باسی لەوە کرد کە چەک و زرێپۆش بۆ ئۆکراینا دابین دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا، پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی بە گوژمەی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار راگەیاند و گوتیشی: “پشتیوانی ئۆکراینا دەکەین و جێی ناهێڵین”.

زێلێنسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئەوەی خستەڕوو کە لە میانی لووتکەی G7دا لەگەڵ بایدن کۆبووەتەوە و سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ ئەو ٣٧ ملیار دۆلار پشتیوانی دارایی و ئەو ٣٧٥ ملیۆن دۆلار هاوکارییە سەربازییەی پێشکەشی وڵاتەکەی کردووە.

سەرۆکی ئۆکراینا، جەختی لەوەش کردەوە کە بایدن بڕیاریداوە پشتیوانی هاوپەیمانی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی بکات و نووسیوییەتی: “گفتوگۆمان کرد لەسەر پڕۆژەکانی بنیاتنانەوەی ئۆکراینا و زیادکردنی هەماهەنگییەکان بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازیی وڵاتەکەمان و جێبەجێکردنی هاوکێشەی ئاشتی ئۆکراینا”.

زێلێنسکی باسی لەوەش کرد کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دەربارەی بابەتەکانی وەک بەشداریکردنی ئۆکراینا لە هەماهەنگییەکانی ئەورووپا-ئەتڵەسی، لووتکەی ناتۆ لە ڤیلینوسی پایتەختی لیتوانیا و گرتنەبەری دڵنیایی ئەمنی بەرلە ئەندامێتی ئۆکراینا لە رێکخراوی ناتۆ گفتوگۆیان کردووە.

سەرچاوە – AA

بە پشتیوانی درێژخایەنی ئۆکراین، کۆبوونەوەکانی لوتکەی G7 کۆتایی پێهات
پێشت بە پشتیوانی درێژخایەنی ئۆکراین، کۆبوونەوەکانی لوتکەی G7 کۆتایی پێهات
عێراقییەکان بە بەشە بودجەی هەرێم دڵخۆشنین
دواتر عێراقییەکان بە بەشە بودجەی هەرێم دڵخۆشنین
پەیوەندیدار