دینار چاوەڕوانی بودجەیە



نرخی دۆلار بەرزبووەوە، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٦ هەزار دینارە، بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٦٢ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٢٦٥ملیۆن و ٤٨٥ هەزار و ٣٣٤ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، ٢٢٣ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٣٣٤ دۆلار بەشێوەی حەواڵە، ٤٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە.

نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٦ هەزار دینارە، بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ناجێگیری بەهای دۆلار کاریگەری لە بازاڕ و داهاتی هاووڵاتیان کردووە، چاوەکان لەسەر دەنگدانی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ن، دەنگۆی گۆڕانکاری لە بەهای دینار هەیە، بەڵام کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری عێراق، ڕەتیکردووە هیچ هەوڵێک بۆ دابەزاندنی بەهای دینار هەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بانکی ناوەندی بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەهای دینارەوە داوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ڕوونادات، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٣١ هەزار دینار لە بانکی ناوەندی دەفرۆشرێت.

شارەزایان پێیان وایە تا پڕۆژەی بودجەی ٢٠٢٣ جێگیرنەبێت، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار سەقامگیری تەواو بەخۆیەوە نابینێت.

 

عێراقییەکان بە بەشە بودجەی هەرێم دڵخۆشنین
پێت عێراقییەکان بە بەشە بودجەی هەرێم دڵخۆشنین
کامێرای پۆینت تو پۆینت کەوتەکار
دوات کامێرای پۆینت تو پۆینت کەوتەکار
پەیوەنیدر