ئێران، شەش پاسەوانی سنوور کوژران



 ئێران کوژرانی شەش پاسەوانی سنووری لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداریی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

 

 

ئێران کوژرانی شەش پاسەوانی سنووری لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداریی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارانی نەناسراو، پەلاماری یەکێک لە قولـلەکانی پاسەوانی سنووریان داوە لە ناوچەی سەروان لەسەر سنوور لەگەڵ پاکستان.

 

ڕاشیگەیاندووە؛  لە ئاکامی پەلامارەکەدا، شەش پاسەوانی سنوور کوژراون کە سیانیان پلەداربوون .

کامێرای پۆینت تو پۆینت کەوتەکار
پێت کامێرای پۆینت تو پۆینت کەوتەکار
زیلینسکی؛ باخموت لە دڵماندایە
دوات زیلینسکی؛ باخموت لە دڵماندایە
پەیوەنیدر