سەرۆكی پێشووی چین كۆچی دوایی كرد



 

جیانگ زیمین سەرۆكی پێشووی چین كۆچی دوایی كرد، سەركردەیەك كە چینی بردە قۆناغێكی نوێوە لە ماوەی حكومڕانییەكەی دا.

لیژنەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی چین و لیژنەی هەمیشەیی ئەنجومەنی نیشتمانی نوێنەرانی گەلی چین هەواڵی كۆچی دوایی زیمینیان ڕاگەیاند.

زیمین سیاسییەكی چین بوو لە ساڵی 1993 بۆ 2003 سەرۆكی وڵات و سەرۆكی پارتی كۆمۆنیست بووە.

زیمین ساڵی 1926 لە دایكبووە و لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

كۆچی دوایی زیمین هاوكاتی شەپۆلێكی بێ پێشینەی ناڕەزایەتی چینییەكانە دژی دەسەڵات ‌و داوای ڕۆشتنی پارتی دەسەڵاتدار دەكەن، كە بەهۆی ڕێوشوێنەكانی دژی كۆرۆناوە سەریهەڵداوە.

ئەڵمانیا، خەمی ئەم زستانەی ڕەخساند
پێت ئەڵمانیا، خەمی ئەم زستانەی ڕەخساند
بۆ یەکەمجار، لە مۆندیالدا، ژنان یارییەک بەڕێوە دەبەن
دوات بۆ یەکەمجار، لە مۆندیالدا، ژنان یارییەک بەڕێوە دەبەن
پەیوەنیدر