سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاشكرایكرد، ده‌كرێت ناونیشانی لوتکەی G7، کە بریتییه له “جیهانێکی بێ چەکی ئەتۆمی”، به‌دی بهێنرێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس كه به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له لووتكه‌ی G7 لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆ داوای لە سەرانی G7 و وڵاتی چین كرد، “دیالۆگ و هاوکاری چالاک” سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و گه‌شه‌پێدانی نوێبووه‌وه، بكه‌ن.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاند: “پێموایە رێگرییكردن لە دابەشبوونی جیهان بۆ دوو بەش، هه‌روها دروستکردنی پرد له‌پێناو دانوستانی جددیی ئێجگار گرنگن”.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس دەڵێت: ” دەبێ هەموو لایەک لە جیهاندا قبوڵکردنی چەکداماڵینی ئەتۆمی وەک ئەولەوییەت سەیر بکات”.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاشكرایكرد، ده‌كرێت ناونیشانی لوتکەی G7، کە بریتییه له “جیهانێکی بێ چەکی ئەتۆمی”، به‌دی بهێنرێت.
گۆتێرێس وێرای ئاماژەدان بەوەی بانگهێشتکردنی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، بۆ لووتکەکە “پێشهاتێكی ئاساییە”، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له‌میانی جه‌نگی رووسیا -ئۆكراینادا، “ئاشتی لە ئاسۆی نزیکدا نییە”.
سەبارەت بە درێژکردنەوەی رێککەوتنی رێڕەوی دانەوێڵەی دەریای رەش بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە بە هەوڵی تورکیا و نەتەوەیەکگرتووەکان، گۆتێرێس رایگەیاند، “دەبێت هه‌رچییه‌ك له‌تواناماندایه ئه‌نجامی بدەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جه‌نگه‌كه”.
سەبارەت بە هەڕەشە ئەتۆمییەکان له جیهان، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور لە ساڵی رابردوودا کە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردبوو، “مایه‌ی قبوڵكردن نییه” و بوونه خاوه‌نی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئەو وڵاته‌وە “شتێك نییه به‌رگه‌ی بگیرێت”.
سەرچاوە؛ AA