حكومەتی عێراق بۆ نرخی كارتی مۆبایل دوابڕیاری دەركرد



وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی عێراق ڕەتی كردەوە نرخی كارتی مۆبایل گران بكرێت و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: “پەیوەندیم پێوە كردووە و نرخی كارت وەك خۆی دەمێنێتەوە”.

هەیام یاسری، وەزیری گەیاندنی حكومەتی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆژە یاسای بودجە، كە لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان كراوە هیچ دەقێكی تێدا نییە بۆ دووبارە سەپاندنی باج بەسەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەت پابەندە بەو بڕیارەی پێشتر داویەتی لەوبارەیەوە و نرخی كارت وەك خۆی دەمێنێتەوە.

لای خۆشیەوە، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “پاش پەیوەندی لەگەڵ وەزیری گەیاندنی عێراق، وتی ئێمە لە پرۆژە یاسای بودجە هیچ دەقێكمان دانەناوە، كە باج بخرێتەوە سەر فرۆشتنی كارت”.

وتیشی، “لەگەڵ هاوڕێكانم لە پەرلەمان دژی هەر هەوڵێك دەبین لەیاسای بودجە بیانەوێ باج لەسەر كارتی مۆبایل دابنێن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لیژنەی پەیوەندییەكان و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەدا، بڕگەی زیادكردنی 10%ی باج بۆ سەر كارتی مۆبایلیان جێگیركرد و ئەوەش كاردانەوەی پەرلەمانتاران و هاووڵاتیانی لێكەوتەوە.

وێنە.. بەفرگرێک کەوت بەسەر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵدا و گیانیلەدەستدا
پێت وێنە.. بەفرگرێک کەوت بەسەر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵدا و گیانیلەدەستدا
ئەم شەپۆلی باران و هەورەتریشقەیە تا كەی بەردەوام دەبێت؟
دوات ئەم شەپۆلی باران و هەورەتریشقەیە تا كەی بەردەوام دەبێت؟
پەیوەنیدر