پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی کۆمەڵ دەخاتە دەنگدانەوە



رۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و یەكێك لە خاڵەكانی نێو بەرنامەی دانیشتنەکە، بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر داوای دەستلەكاركێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوكردووەتەوە، كە دانیشتنی ژماره‌(٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌مە له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان،  بڕیارە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت.

بەرنامەی كاری رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی کوردستان بەمجۆرەیە:

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەو ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامێتی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی (١، ٢) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
– عەبدولستار مەجید قادر
– عوسمان عەلی سمایل
– بەدریە ئیسماعیل مەحمود
– موسلیم عەبدوڵا رەسوڵ
– هەورامان حەمەشەریف حەمەڕەشید.
– رووپاك ئەحمەد رەحمان
– عومەر عەبدوڵا فەتاح.

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩ و ٩٧) لە په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

– پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (٣٩)ی ساڵی ٢٠١٥ فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
– پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵی عێراقی، ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٢ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

 

 

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسە بودجە دەدات
پێت ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسە بودجە دەدات
لەسێدارەدانی ٣ کەس لە ئێران ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا
دوات لەسێدارەدانی ٣ کەس لە ئێران ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا
پەیوەنیدر