“دیمەشق ناتوانێت فشار بخاتە سەر ئەو ناوچانەی لەلایەن هەسەدەوە کۆنترۆڵکراون”



بەرپرسانی ئەمەریکایی دەڵێن؛ نزیکبوونەوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبەکان لەگەڵ دیمەشق کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی واشنتۆن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نابێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بەرپرسانی ئەمەریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە، نزیکبوونەوەی وڵاتانی ناوچەکە، لەگەڵ دیمەشق نیشانەی کەمبوونەوەی نفوزی ئەمریکا نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها کاریگەری لەسەر دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نابێت.

 

کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ رۆژنامەکە وتویانە؛ پەرەسەندنەکانی نزیکبوونەوە لە بەرژەوەندی دیمەشق کاریگەرییەکی کەمی دەبێت لەسەر هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە تا ئێستاش سەدان سەربازی ئەمریکی بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش جێگیرن.

 

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا، کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرابکرێت، دەڵێن؛ “سوپای لاوازی ئەسەد” ناتوانێت فشار بخاتە سەر ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵکراون.

 

ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوە کردووە،  ئیدارەی واشنتۆن پێداگرن لەسەر بەردەوامبوونی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر دیمەشق و لێکنزیکبوونەوەی ناوچەکە بە نیشانەی کەمبوونەوەی کاریگەری نازانن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر کێشەکانی سلێمانی دەخاتەڕوو
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەکر کێشەکانی سلێمانی دەخاتەڕوو
٦١ ساڵ بەسەر پێشمەرگایەتی مەسعود بارزانی تێپەڕی
دواتر ٦١ ساڵ بەسەر پێشمەرگایەتی مەسعود بارزانی تێپەڕی
ەیوەندیدار