چەند بڕیارێكی نوێ بۆ تاکسی دەرکرا



وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەک بۆ لۆگۆی تەکسی دەردەکات.

ئاگادارییەک دەربارەی لۆگۆی تاکسییەوە.

دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمانی وزاری ژمارە (٣٠١٨/ ک) لە ٢٥/ ١ /٢٠٢٣ ئاسانکاری کرد تا ئەو کارمەندانەی کەرتی گشتی (مەدەنی و سەربازی) کە موچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار کەمترە بتوانن بە شێوەی یاسایی لە دوای دەوامی فەرمی شوفێری تاکسی بکەن و ببنە خاوەن لۆگۆی تاکسی، هەفتەی داهاتوو لە پێناوی تەواو کردنی پرۆسەی لۆگۆی تاکسی کە بە گوێرەی فەرمانی سەرەوە حەوت مانگ دەرفەت دراو و ڕێگا درا تا ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، ئەوانەی لۆگۆیان نەکردووە یان لێیان کردۆتەوە، لۆگۆ بکەن، ڕێنماییەکی گرنگ دەردەچێت.
بە گوێرەی ئەو ڕێنماییەی وەزارەتی ناوخۆ، کە هەفتەی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە، پێویستە:
1. هەموو تاکسییەک لە شار وشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تا ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ مامەڵەی لۆگۆی تاکسییان تەواو کردبێت و لۆگۆیان لە تاکسیەکانیان دابێت.
2. (٣) کارتی زانیاری داواکراویان لە ناو تاکسییەکانیان بە گوێرەی ڕێنمایی تایبەتمەند کە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بۆیان دروست دەکرێت، هەڵواسیبێت.
3. بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارە دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ کە لە کاتی بینینی تاکسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت (بە بڕی ٤٠ چل هەزار دینار) و بە سیستم بۆی ڕەوانە بکرێت.
4. هەر شوفێرێکی تاکسی لە ماوەی مانگێک بڕی ئەو سزایەی دەکەوێتە سەری بە هۆی تەواونەکردنی لۆگۆوە یان سەرپێچیکردن بە دەستکاریکردنی لۆگۆ و کارتی زانیاری تاکسییەکە، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند یەکلا نەکاتەوە، سزاکەی دەبێتە دوو بەرامبەر.
5. هەروەها بە گوێرەی ڕێنماییەکە، تاکسی ناوشار ناتوانێت لە هێلەکانی دەرەوەی شار کار بکات و تەکسی هێلەکانیش ناتوانن لە ناوشار کار بکەن.
بۆیە ئاگاداری هەموو شوفێرانی تاکسی دەکەینەوە کە سوود لەو ماوەی ماوە ( کە کەمترە لە دوو مانگ) وەربگرن و بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەکەتان بکەن بۆ تەواوکردنی لۆگۆی تاکسی، تا لە سزای دارایی و لێپرسینەوە خۆتان بپارێزن.
پڕۆژەی لۆگۆی تاکسی، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامانج لێی ئامادەکردنی کەشێکی ئارامە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە ڕۆژانە تاکسی بەکار دەێنن بۆ گەیشتن بە شوێنی کاریان یان چوونە بازار و شوێنی دیکە. هەموو زانیارییەکانی شوفیری تاکسی لە لای بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی تایبەتمەند دەپارێزرێ و سەرنشین لەگەڵ سەرکەوتنی بۆ هەر تاکسییەکە، لە ڕێی ئەو کارتانەی زانیاری کە هەڵدەواسرێ، زانیاری دەربارەی شوفێرەکە دەزانێت.

راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٩/٥/٢٠٢٣

“هەڵبژاردن کاریگەری نەبووە لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک و هیچی نەگۆڕیوە”
پێشت “هەڵبژاردن کاریگەری نەبووە لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک و هیچی نەگۆڕیوە”
ئاوات شێخ جەناب زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات
دواتر ئاوات شێخ جەناب زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار