وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، کێشەی موچە و ئەو گرفتە داراییانەی دێنە بەردەم دابەشکردنی هەموویان کێشە و گرفتی”سیاسی و گەندەڵیین” و تا ئەو گرفتە سیاسی و گەندەڵیانە چارەسەر نەبن، کێشەی موچە بەردەوام دەبێت.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بزوێنەری کێشەکانی بەردەم موچە زیاتر سیاسی و بابەتی گەندەڵیین و ئەو کێشە سیاسی و گەندەڵییە بەردەوامانە، گرفتی دارایی دروست دەکەن.
وتیشی، تاوەکو ئەو کێشە و گرفتە سیاسیانە بەردەوام بێت کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەندەڵی هاوشێوەی عێراق و ناوچەکە لە هەرێم بوونی هەیە، تاوەکو گەندەڵی و گرفتە سیاسیەکان چارەسەر نەکرێن، کێشە داراییەکان بەردەوام دەبن.