لە شاری هێرۆشیمان لە باشووری رۆژئاوای ژاپۆن، لووتکەی ٢٠٢٣ی سەرکردەکانی G7 دەستیپێکرد، کە ئەو وڵاتە خۆی سەرۆکایەتی دەکات.
لە ژاپۆن چاوەکان لەسەر لووتکەی G7ە کە لە شاری هێرۆشیما بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
لەو لووتکەیەدا کە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ میوانداری دەکات، هەریەک لە سەرکردەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا و ئیتاڵیا بەشداری دەکەن.
لووتکەکە کە تا ٢١ی ئایار بەردەوام دەبێت جگە لە وڵاتانی G7 هەریەک لە یەکێتیی ئەورووپا، ئیندۆنێزیا، هیندستان، کۆریای باشوور، ئوسترالیا و ڤێتنام بانگهێشتکراون.
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و هاوسەرەکەی، کیشیدا یوکۆ، لە بەردەم مۆزەخانەی یادەوەری ئاشتیی هێرۆشیما، پێشوازیان لە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی میوان کرد.
وڵاتانی G7 لە ئەمریكا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، كەنەدا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن پێك هاتوون.