داوای کشانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق دەکرێت



کۆمکاری عەرەبی، داوای کشانەوەی سوپای تورکیا و سەرکۆنەی دەستدرێژیی هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر خاکی عێراق دەکات، داواش لە حکومەتی تورکیا کراوە بەبێ مەرج هێزەکانی بکشێنێتەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێێکی رۆژنامەی شەرقو لئەلئەوسەت، لوتکەی ئەمجارەی کۆمکاری عەرەبی تاوتوێی رەشنوسێکی ٣٠ خاڵی پەیوەست بە کاروباری جیهانی عەرەبی دەکرێت، کە لەخۆگری ئاڵۆزییەکانی فەڵەستین – ئیسرائیل و قەیرانی سووریا و بارودۆخی لوبنان و بوونی سوپای تورکیا لە عێراق و پرسەکانی ژینگە و ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئابوری و مەلەفە کۆمەڵایەتییەکانە.

 

شەرقولئەوسەت ئاماژەی بەوەداوە؛ لە رەشنوسی بەیاننامەی لوتکەدا، کۆمکاری عەرەبی پێداگیری لەسەر دۆزی فەڵەستین دەکات و جەخت لە مافی فەڵەستینیەکان بەسەر تەواوی زەوییە داگیرکراوەکانی لە ساڵی 1967 دەکاتەوە لەنێویاندا قودسی ڕۆژهەڵات، سەرەڕای گرنگی چالاککردنەوەی “دەستپێشخەریی ئاشتی عەرەبی”.

 

لە ڕەشنوسی بەیاننامەکەدا سەرکۆنەی دەستدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کراوە و داوا لە حکومەتی تورکیا کراوە بەبێ مەرج هێزەکانی بکشێنێتەوە، پەیوەست بە بارودۆخی سووریاش، جەخت لەسەر نوێکردنەوەی پابەندبون بە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی سووریا و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتە بۆ دەربازبون لە قەیرانەکان و کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی گەلی سووریا کراوەتەوە.

 

لووتکەی ٢٠٢٣ی سەرکردەکانی G7 لە ژاپۆن دەستیپێکرد
پێت لووتکەی ٢٠٢٣ی سەرکردەکانی G7 لە ژاپۆن دەستیپێکرد
وەرزی دروێنەکردنی گەنم و جۆ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
دوات وەرزی دروێنەکردنی گەنم و جۆ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
پەیوەنیدر