ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 18ی ئایار، ئاگر لە كۆگای بەنزینخانەیەك لەسەر رێگەی هەولێر – مەخموور كەوتەوە و تاوەكو ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاگر لە كۆگای بەنزینخانەیەك لەسەر ڕێگای هەولێر بۆ مەخمور كەوتۆتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی.
ڕاشیگەیاند، تاوەكو ئێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە ڕوون نەبۆتەوە و وەك دەردەكەوێت ئاگر لە چەند تانكییەكی بەنزین بەربووە.