ئەمڕۆ چوار شەممە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پلاندانان و نەوتی عێراق كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پلاندانان و نەوتی حكومەتی فیدڕاڵی كۆدەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشەكانی نێوان و هەرێم و بەغداد دەكەن، بە تایبەت لە بواری نەوت و بودجەدا.
شاندی حكومەتی هەرێم ماوەی چوار ڕۆژە لە بەغدایە و چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی ئەنجامداوە.
چەندین كێشە لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا بە چارەسەرنەكراوی ماونەتەوە، بەتایبەت لە بوارەكانی دارایی و نەوت و بودجەدا.