ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت



لە ڕۆژی 19ی 5ی 1992دا و 31 ساڵ بەر لە ئێستا یەكەم هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی پەڕلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، ئەوەش یەكەمین هەڵبژاردنی گشتی هەرێمی كوردستان بوو دوای ڕاپەڕینی گەلی كوردستان دژی ڕژێمی بەعس.

لە 19ی ئایاری 1992، یەكەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، ھەڵبژاردنەكە بۆ 100 كورسی پەرلەمان بوو لەگەڵ ئەوەشدا 5 كورسی تایبەت كرا بۆ كەمایەتی سریانییەكان واتا پەرلەمانی كوردستان لەوكاتە لە 105 كورسی پێكھاتبوو.

ئەو حزبەی كورسی بەدەستدەھێنا دەبووایە زیاتر لە 7% دەنگەكان بەدەستبھێنێت، هەر لەو هەڵبژاردنەدا 178 بنكەی دەنگدان كرایەوە.

لە 4ی حوزەیرانی 1992، جەوھەر نامیق سالم وەك سەرۆكی پەرلەمان ھەڵبژێردرا، فوئاد مەعسوم وەك سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دیاریكرا.

لە ھەڵبژاردنی 1992 دا، لە 10 لیستی بەشداربوو، تەنیا 3 لیست بۆ پەرلەمان سەركەوتن، بەڵام لە دوا ھەڵبژاردنی ھەرێمی كوردستاندا لە 38 قەوارەی بەشدار، 16 قەوارە گەیشتنە پەرلەمان.

یەكەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەرەتایەكی گرنگ بوو لە قۆناغێكی نوێی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان، بەوەی كورد سەلماندی كە توانای خۆبەڕێوەبردنی ھەیە و لە پڕۆسەی دیموكراسیشدا پێشەنگی ناوچەكەیە و بە یەكەم بەرھەمی راپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991 ی خەڵكی كوردستان دادەندرێت.

ئەمڕۆش، كە 31 ساڵ بەسەر ئەو مێژووە تێپەڕیوە، پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا 4 هەڵبژاردنی دیكەی ئەنجامداوە و بەوەش ئێستا لە خوولی پێنجەمدایە و بەهۆی تەواو بوونی ماوەكەی و ڕێكنەكەوتنی حزبەكان لەسەر هەڵبژاردنی خوولی نوێ‌، پەرلەمانی كوردستان تەمەنی خۆی درێژكردۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵدا هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت.

پێشنیار بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەخرێتەڕوو
پێشت پێشنیار بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەخرێتەڕوو
د. عەلی قەرەداغی: ئەردۆغان و ئاکەپە لە کلیچدارئۆغڵو و جەهەپە بۆ کورد باشترن
دواتر د. عەلی قەرەداغی: ئەردۆغان و ئاکەپە لە کلیچدارئۆغڵو و جەهەپە بۆ کورد باشترن
ەیوەندیدار