بلاسخارت: لەبەرناوبانگی هەرێم دەبێت حزبەكان بەرژەوەندی خەڵك پێشبخەن



ێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناكۆكییەكان لەنێوان یەكێتی و پارتی گەیشتە ئاستی مەترسیدار لە چەند مانگی ڕابردوودا و دەشڵێت: “هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواكەوتووە”.

جنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە وتەیەكدا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی گەیشتوونەتە ئاستی مەترسیدار، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی كۆبوونەوە و جۆرێك لە ڕێككەوتن كراوە.

ڕاشیگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەوڵی زۆری داوە بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و لە ئێستادا جۆرێك لە هەماهەنگی دروست بووە لەنێوان حزبەكان و دەبێت حزبەكان بەرژەوەندی خەڵك بخەنەپێش بەرژەوەندی خۆیان ئەوەش لەبەر ناوبانگی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر دواكەوتووە و هێشتا بەتەواوی یاساكان لە پەرلەمان دەرنەچوون، هەرچەندە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵدا ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هەرێم بەتەواوی نەگەیشتۆتە ڕێككەوتن هەرچەندە لە مانگی 4ی ئەمساڵ ڕێككەوتنێك كراوە بۆ نەوت و دەركردنی یاسای نەوت و غاز، بەڵام هێشتا هەندێك كێشە ماون.

بلاسخارت جەختیشی كردەوە، كە هێشتا ناسەقامگیری لە عێراق ماوە، هەرچەندە هەوڵی دڵخۆشكەر هەیە بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و هەوڵدان بۆ پشتبەخۆبەستنی لەبواری وزە، بۆیە دەبێت لایەنەكان سازش بۆ یەكتری بكەن.

وتیشی، “دەبێت پێش 20ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكرێت.

دەشتی كەلهوڕی (نیشتمان) پێشكەش بە نیشتمان دەكات
پێشت دەشتی كەلهوڕی (نیشتمان) پێشكەش بە نیشتمان دەكات
خەڵك؛ وردەكاری شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و ڕوودانی لافاو و هەورەتریشقە بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ وردەكاری شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و ڕوودانی لافاو و هەورەتریشقە بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار