“توركیا ڕێگە بە دووبارە هەناردەی نەوتی هەرێم نادات”



پسپۆڕێكی بواری نەوت ئاشكرای دەكات، كە توركیا وەڵامی داواكارییەكەی عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نادات و دەشڵێت: “پێویستە عێراق جێگرەوەی بۆ بدۆزێتەوە”.

بەھجەت ئەحمەد، پسپۆری بواری نەوتی عیراقی بۆ ئاژانسی (بغداد الیوم) ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای بوتاشی تورکی داواکاری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ” ڕەتدەكاتەوە بۆ دووبارە دەستكردنەوە بە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ئەوەش بە بیانووی بوونی کێشەی تەکنیکی لە بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتدا.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە وەزارەتی نەوتی عێراق و سۆمۆ بگەڕێن بۆ جێگرەوە بۆ سودوەرگرتن لە نەوتی ھەرێم، چونکە بەردەوامی ئەو دۆخە دەبێتە بەهەدەردانی پارە و ڕۆژانە زیانی 40 ملیۆن دۆلاری لێ‌ دەكەوێتەوە.

عێراق هێشتا چاوەڕێی “رێککەوتنی کۆتایی” دەکات لەگەڵ تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، وەک حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە مانگێک لە وەستانی نەوتی کوردستان.

رۆژی 12ـی ئەم مانگە وەزارەتی نەوتی عێراق، لایەنی تورکیا ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی ڕۆژی 13ـی مانگ ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام تائێستا تورکیا وەڵامی ئەو داوایەی عێراقی بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت نەداوەتەوە.

رۆژی 25ی مانگی ئاداری 2023، دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، سکاڵایەکی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق یەکلاییکردەوە. دواتر بەبڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیرا، دواتریش لە 4ـی 4ـی 2023، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێککەوتن ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێبکاتەوە.

 

خەڵك؛ وردەكاری شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و ڕوودانی لافاو و هەورەتریشقە بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ وردەكاری شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و ڕوودانی لافاو و هەورەتریشقە بڵاودەكاتەوە
لە کۆشکەوە بۆ باخەوانی، چیرۆکی دواین ئیمپراتۆر چین
دوات لە کۆشکەوە بۆ باخەوانی، چیرۆکی دواین ئیمپراتۆر چین
پەیوەنیدر