هونەرمەند دەشتی كەلهوڕی نوێترین بەرهەمی بەناوی (نیشتمان) كە بەرهەمێكی نەتەوەییە، پێشكەشی نیشتمان و هەوادارانی دەكات.
نوێترین بەرهەمی دەشتی كەلهوڕی بەناوی (نیشتمان) بڵاوكرایەوە لە هۆنراوەی سەید نوح عینایەتی، كە خەڵكی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی و دابەشكردنی موزیك سەعدی فەیزی، بەرهەمەكە لە شاری تاران كاری موزیكی بۆ كراوە و ئەحمەد ڕەمەزان كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.
هونەرمەند دەشتی كەلهوڕی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئەمە دووەمین بەرهەمیەتی بەتایبەت پێشكەشی نیشتمانی بكات، چونكە بەلایەوە گرنگە وەك هونەرمەندێك بە بەرهەمی هونەریی، خزمەتی خاكی كوردستان بكات.
پێشتریش دەشتی كەلهوڕی چەند سرودێكی بۆ ئەنفال و هەڵەبجە و كۆبانێ بڵاوكردۆتەوە.