بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی باران و هەورەتریشقە بەرەو ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، لە نێوان داقوق و خورماتوو، هەروەها لەسەر ڕێگای سەرەكی كەركوك بۆ خورماتوو ئاگر لە گەنم و جۆی جوتیاران كەوتەوە.
محەمەد مەكال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی بەرکەوتنی هەورەتریشقەیەك بەهێز بەزەوی، ئاگر لە گەنم و جۆی جوتیارانی شۆراوی حەمە غەریب لەنێوان دووزخورماتوو و داقوق کەوتەوه.
ڕاشیگەیاند، خۆشبەختانە ئاگرەکە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی و جوتیارانی ناوچەكەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
هاوكات، هەر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی هەورەتریشقەوە ئاگرێكی گەورە لە بەروبوومی كشتوكاڵی كەوتۆتەوە لە نێوان رێگای سەرەكی كەركوك و خورماتوو، كە دەكەوێتە نێوان مەهاوش و سنگور.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی فراوانی ئاگرەكەوە لایەن تیمی ئاگركوژێنەوە و جوتیاران هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدرێت.