دیاردەی خەرمانەی خۆر لە ئاسمانی هەرێم دەركەوت و وەك شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “ئاماژهیه بۆهاتنی شهپۆلی باران و هەورەتریشقە” و پسپۆڕێكی دیكەی كەشناسی دەڵێت: “ئەگەری دروست بوونی لافاو هەیە”.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك)9 ڕایگەیاند، ڕوودانی دیاردهی خهرمانهی خۆر له ئاسمانی كهلار ئاماژهیه بۆهاتنی شهپۆلی باران و هەورەتریشقە.
لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ و ٢١ی مانگ ناوچەكانمان دەكەوێتە ژێر كاریگەری دۆخێكی ناسەقامگیری كەشوھەوا، كە بەدەگمەن لەم كاتەی وەرزی بەھاردا لەماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا پێشبینی بارانێكی لەم شێوەیە كراوە.
وتیشی، “ئیشەڵا بێ زیان ئەبێت، كە لەم كاتەدا وەرزی زەردبوونی گژوگیایە و ھەورەتریشقە ئەبێتە ھۆی مەترسی ئاگركەوتنەوە”.
هاوكات، شێخ دارای كەشناسی دەڵێت: “بارانێكی زۆر هەرێم دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە”.