مه‌سرور بارزانی 200 ملیۆن دیناری بۆ نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك ته‌رخان كرد



مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە، ئاماژە بەوە دراوه‌، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی 200 ملیۆن دینار وەک بودجەیەکی فریاگوزاری، بە مەبەستی پێشگرتن و ڕووبەڕووبوونەوە لە زیادبوونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک و دابیبنکردنی دەرمانی پێویستی پزیشکی بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

هەر بەپێی نووسراوەكە، بڕی پاره‌كه‌ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە هەفتەی پێشوودا ڕایگەیاند، ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق، پارێزگای هەڵەبجەیه.

ئاشكراشی كردووە، زۆربەی تووشبووان منداڵانی سەرووی 6 ساڵن و هیچ حاڵەتێکی مردن به نەخۆشییەکه تۆمار نەکراوه و تا دێت ڕێژه‌كه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

 

مووچەی خانەنشینی بۆ كەرتی تایبەت دیاریكرا
پێت مووچەی خانەنشینی بۆ كەرتی تایبەت دیاریكرا
بۆچی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی پەسەند نەكرد؟
دوات بۆچی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی پەسەند نەكرد؟
پەیوەنیدر