بۆچی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی پەسەند نەكرد؟



ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی كار، پەسەند كردنی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی دادگەری بوو، كە ژمارەیان 7 پەرلەمانتارە، بەڵام پەسەند نەكرا و دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.

دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی گشتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بۆ كشانەوە لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی خۆجێییەكان و پارێزگاكان، لە 8ی ئەم مانگەدا پەرلەمانتارانی ئەو حزبە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکی د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، دەبوو دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانە پەسەند بكرایە، بەڵام دوای پێشنیازی فراكسیۆنی یەكێتی و پەسەندكردنی لەلایەن فراكسیۆنەكانی دیكەوە، دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵ پەسەند نەكرا و دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، “پەسەند نەكردنی دەستلەكاركێشانەوەكە، بۆ پێدانی مۆڵەتێك بووە بە كۆمەڵی دادگەری تاوەكو بە بڕیارەكەیاندا بچنەوە و بگەڕێنەوە پەرلەمان لەپێناو پتەوكردنی ئاشتەوایی لە هەرێم و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن تاوەكو لە زووترین كاتدا هەڵبژاردن بكرێت”.

لای خۆشیەوە، عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ڕایگەیاند، “ئێمە وەك فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری سورین لەسەر دەستلەكاركێشانەوەمان، هیوادارین ڕۆژی دوو شەمە لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا دەستلەكاركێشانەوەكەمان پەسەندبكرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتریش فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمان دەستیان لەكاركێشایەوە و دواتریش چەند پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە و دوێنێ‌-ش چوار پەرلەمانتاری دیكە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە و هەندێك پەرلەمانتاری دیكەش بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان كردووە بەهۆی ناڕەزایەتییان لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.

 

مه‌سرور بارزانی 200 ملیۆن دیناری بۆ نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك ته‌رخان كرد
پێت مه‌سرور بارزانی 200 ملیۆن دیناری بۆ نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك ته‌رخان كرد
ڕێواس فایەق: هەڵبژاردن كاری لەپێشینەی پەرلەمانە
دوات ڕێواس فایەق: هەڵبژاردن كاری لەپێشینەی پەرلەمانە
پەیوەنیدر