دۆسیەی حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات ئەعرەجی دەگەیەنێتە هەولێر



ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دۆسیەی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ‌ دەكەن بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی 1493 کم سنووری نێوانیان.

نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی بە ئامانجی گرتەنبەری رێکارەکانی ئامادەکردنی ڕەشنوسی دەستەبەری ئاسایشی سنوری نێوان عێراق و ئێران گەیشتە شاری هەولێر و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر و سلێمانی پێشوازییان لە ئەعرەجی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور ڕاپۆرتێكی لەبارەی گرتنەبەری ڕێكارەكان، كە وەزارەتی ناوخۆ گرتونییەتەبەر بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایشی سنوری نێوان عێراق و ئێران بەدرێژایی هەزار و 493 كیلۆمەتر خستەڕوو.

بەدرێژایی ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، ئێران چەند جارێك خاكی هەرێمی كوردستانی بەبیانووی بوونی هێزە كوردیە ئۆپۆزسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆردومان كردووە و لە ساڵی ڕابردووشدا چەند جارێك شارۆچكەی كۆیە و ناوچەی زڕگوێزی لە سلێمانی بەهۆی بوونی بارەگاكانی ئەو پارتە كوردیانە بۆردومان كردووە.

دوابەدوای ئەو بۆردومانانەش، كۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە عێراق و هەرێم كرد، پارتە كوردییەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستان چەك بكەن و هەڕەشەی بەزاندنی سنووری هەرێمیان كرد بۆ هێرش كردنە سەر ئەو حزبە كوردیانە.

 

حەلبوسی لە سەرۆكی پەرلەمان لادەدرێت و شوێنگرەوەكەی ئاشكرادەكرێت
پێت حەلبوسی لە سەرۆكی پەرلەمان لادەدرێت و شوێنگرەوەكەی ئاشكرادەكرێت
بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەران دەبڕدرێت
دوات بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەران دەبڕدرێت
پەیوەنیدر