ئاسایشی گەرمیان تیرۆرستێكی هەڵاتووی دەستگیر كرد



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان داواكراوێكی هەڵاتوو بە ماددەی ٤ ی تیرۆر دەستگیردەكات .

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون و چاودێری لە پێناو فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی لە كوردستان، پاش دەستكەوتنی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتبارێكی لەیاسا هەڵاتوو و داواكراو بە ماددەی ( ٤ )ی تیرۆر لە دادگاكانی خوارووی عێراق، كە بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبووە هەرێمی كوردستان و لە شارۆچكەی كەلارنیشتەجێبون .

ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش ، لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٥/٩ لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە لە هەڵمەتێكدا توانرا تۆمەتبار ( خ ، ح ، ح ) تەمەن ٤٥ ساڵ دەستگیربكرێت .

جەختیشی كردۆتەوە، پاش لێكۆڵینەوە بەهۆی تایبەتمەندی كەیسەكەی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەكرێتەوە.

یاسین مەحمود: ئامانجمانە وەبەرهێنان لەپاشەكشە ڕزگار بكەین و بازاڕ ببوژێتەوە
پێت یاسین مەحمود: ئامانجمانە وەبەرهێنان لەپاشەكشە ڕزگار بكەین و بازاڕ ببوژێتەوە
دەستەی وەبەرهێنان، پێشنیارێکی یەكێتی وەبەرهێنەران پەسەند دەکات
دوات دەستەی وەبەرهێنان، پێشنیارێکی یەكێتی وەبەرهێنەران پەسەند دەکات
پەیوەنیدر